لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی دەروو سیتی لە سلێمانی بەهۆی کەوتنی تاوەرێکەوە سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا.
سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، رووداوەکە لە دەروو سیتی روویداوە کە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونە و دەکەوێتە گەڕەکی قولەرەیسییەوە.
بەهۆی رووداوەکەوە سێ کرێکار گیانیان لەدەستداوە ویەکێکی دیکە برینداربووە.