ئەو یاریزانانەی لە وەرزێکدا مۆندیال و چامپیۆنزلیگیان بەدەستهێناوە

جولیان ئەلڤارێز، دوای بردنەوەی ناسناوی مۆندیالی 2022 بە درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە، توانی لەگەڵ مانچستەر سیتی جامە گوێچکەدارەکەی چامپیۆنزلیگیش بەرزبکاتەوە.

بەهرەدارەکەی “ئالبی سێلیستی” ناوی چووە ڕیزی ئەو یاریزانە مێژووییانەی لە وەرزێکدا توانیویانە ناسناوەکانی مۆندیال و چامپیۆنزلیگ بەیەکەوە کۆبکەنەوە.

ڕیزبەندیی ئەو یاریزانانەی جامی مۆندیال و چامپیۆنزلیگیان لە وەرزێکدا بەدەستهێناوە:

  1. فرانز بیکنباوەر، پۆل برایتنەر، ئولی هۆنێس، یوپ کاپێلمان، سیپ مایەر، گێرد مولەر، جۆرج شوارزنبێک (ئەڵمانیا 1974 – بایرن میونشن).
  2. کریستیان کاریمبۆ (فەرەنسا 1998 – ڕیاڵ مەدرید)
  3. ڕۆبێرتۆ کارلۆس (بەڕازیل 2002 – ڕیاڵ مەدرید)
  4. سامی خزێرە (ئەڵمانیا 2014 – ڕیاڵ مەدرید)
  5. ڕافائێل ڤاران (فەرەنسا 2018 – ڕیاڵ مەدرید)
  6. جولیان ئەلڤارێز (ئەرجەنتین 2022 – مانچستەر سیتی)

بابەتی پێشتر

شڤیۆنتێک "ڕۆلان گارۆس"ی بردەوە

بابەتی دواتر

چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو ئاگرین دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share