غالب محەمەد: گەر رێبوار ئەورەحمان وتەبێژی پارتی بوایە دەریاندەكرد

غالب محەمەد رایگەیاند، گەر رێبوار ئەورەحمان وتەبێژی پارتی بوایە دەریاندەکرد و دەیانوت نابێت ئاوا بێ شەرمانە دژی خەڵكی سلێمانی بێت.

غالب محەمەد ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “مامە ڕێبوار كە وتەبێژی بنەماڵەی بارزانی دژ بە پارێزگای سلێمانی قسە دەكات، هەرچەند گەر وتەبێژی پارتی بوایە دەریاندەكرد دەیانوت نابێت ئاوا بێ شەرمانە دژی خەڵكی سلێمانی بێت ، كەچی بێ شەرمانە و بە ناوی دەنگی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ دەسەڵاتی چەتی هەرێم دەستی تێكەڵ كردووە دژ بە میللەتەكەی”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “شەرمە دەنگدەری نەوەی نوێ بێت، شاسوار و ئەمانە ریسوا نەكەیت كە دەنگەكانتانیان كرد بە ئاشی دەسەڵاتی چەتەی هەرێم كە چەندین ساڵە ئێوە هەژار دەكەن و شاسوارەكان دەوڵەمەند، حەق وایە ئیتر كە غەدر لە پارێزگای سلێمانی كرا هەموو ئەمانە بە بەرپرس بزانین”.

 

بابەتی پێشتر

د. نەرمین مەعروف: گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە لەناو پرۆژە یاسای بودجەدا ماوە

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتووچۆ شەش برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share