بەپێی زانیارییەكان زەنگی چوونە ژوورەوە بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لێدراوە، بەڵام رێژەی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران تەواو نەبووە.
تائێستا لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆنەبووەتەوە كە پێویستە بەر لە كۆبوونەوەكەی پەرلەمان لیژنەكە كۆبوونەوەی خۆی سازبكات.
هاوكات سروە محەمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر رێككەوتن نەكرێت دەنگدان لەسەر بڕگەكانی تایبەت بە هەرێمی كوردستان دوادەخرێت.