كارەبای نیشتمانی ئەم شوێنانە بووە 24 كاتژمێری

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، سێ پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە سلێمانی كارەبای موەلیدەیان نامێنێت و كارەبای نیشتمانییان بەردەوام دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری دانیشتووانی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوونی بەرزاییەكانی سلێمانی، بەرزاییەكانی، قەیوان و قەیوان سیتی دەكەینەوە، كە لە ئێستادا كارەبای نیشتیمانیان بووە بە بەردەوام و موەلیدەیان نامێنێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەمەوبەدوا دانیشتووانی ئەو پڕۆژانە پارەی یەك كارەبا دەدەن و كارەباكەیان بووە بە پریپەید و كاتێك كارتی كارەبا دەكڕن نرخی كیلۆواتێك كارەبایان بە 156 دینارە.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەك هەلی كار راگەیەندرا

بابەتی دواتر

دارایی عێراق لەبارەی گۆڕانكارییەكانی پرۆژەیاسای بودجە روونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share