دەستگیركردنی سێ گروپی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان دەستگیركردنی سێ گروپی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند كە لە 10 كەس پێكهاتبوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام و گرتنەبەری رێكارەیاساییەكان، لەرۆژانی 4 و 5 ی ئەم مانگە، سێ گروپی بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەرەكانیان دەستگیركراون كە پێكهاتوون لە 10 كەس.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، یەكێك لەم گروپانە هەوڵیانداوە ئافرەت و كچی نەوجەوانان بەكاربهێنن بۆ بڵاوكردنەوەو تووشكردنی كەسانی تر بەم ماددە مەترسیدارە و تەواوی دەستگیركراوان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆكراوەتەوە و دانیان بە تاوانەكانیان ناوە و رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

كوڕە شەهیدێك لە هەولێر دەستگیركرا و دوای چەند كاتژمێرێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی ماتۆڕسكیلی بێسەرەتا لە سلێمانی درێژەی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share