کشتوکاڵی هەرێم: رێگە بە جوتیاران دەدرێت لە دەرەوەی هەرێم بەرهەمەکانیان ساغبکەنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و جوتیاران پشتگیری دەکرێن کە بەرهەمەکانیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بفرۆشن.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هێمن سەید موراد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خواستێکی زۆر لەسەر بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان هەیە، بەرهەمی جوتیارانیش پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و دەتوانن لە دەرەوەی هەرێم ساغیبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆئەوەی هەر جوتیارێک بتوانێت بەرهەمەکانی ساغبکاتەوە پێویستە پشتگیری بکرێت، بۆیە هەر جوتیارێک بیەوێت پشتگیری پێدەدرێت، تا ئێستاش هەزار و 200 جوتیار پشتگیری کراون.

بابەتی پێشتر

یەکێتی و کۆمەڵ کۆبوونەوە

بابەتی دواتر

تۆتنهام پاڵەوانی سکۆتلەندای مسۆگەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share