قوباد تاڵەبانی: بە سەرکەوتوویی پرۆسەی چاکسازیی تۆماری کۆمپانیاکانمان تەواوکرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە پرۆسەی چاکسازی لە تۆماری کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان بەسەرکەوتوویی تەواوبووە.

جێگری سەرۆکی حکومەت دەڵێت، سیستەمی نوێی ئۆنلاین و گۆڕانکاری لە یاسا و رێنمایی و پرۆسەکان، هەلێک بۆ بازرگانان و خاوەنکار دەڕەخسێنن کە لە ماوەی تەنها یەک رۆژدا کۆمپانیاکانی خۆیان تۆماربکەن، بە تێچوویەکی کەم و یەک سەردان.

راشیگەیاندووە، پڕۆسەکە بەهاوبەشی لەگەڵ نوسینگەی سەرۆک وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان جێبەجێ کرا و هەنگاوێکی گەورەیە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی تایبەت کە یەکێکە لە ئەولەویاتی کارەکانمان لە حکومەت و یارمەتیدەریش دەبێت بۆ رەخساندنی هەلی کاری زیاتر.

قوباد تاڵەبانی جەختدەکاتەوە، “بەڵێنماندا کە کارئاسانی لە دامەزراندنی کۆمپانیاکان بکەین و ئەمڕۆ جێبەجێمان کرد”.

بابەتی پێشتر

فەرمی.. بنزیمە ڕیاڵ مەدریدی بەجێهێشت

بابەتی دواتر

تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share