هاتوچۆی هەرێم لەبارەی كامێرای پۆینت تو پۆینتەوە روونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو رێگایانەی دەرەوەی شار كە كامێرای پۆینت تو پۆینتی بۆ دانراوە هێماكانی ئاگاداركردنەوە و دیاریكردنی بڕی خێرایی لێدادەنرێت.

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو رێگایانەی دەرەوەی شار لە سنووری پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی كە كامێرای پۆینت تو پۆینتی لێدانراوە بەرنامە هەیە كە هێماكانی ئاگاداركردنەوە لە بوونی كامێرای پۆینت تو پۆینت و دیاریكردنی بڕی خێراییەكە لەو رێگایانە دابنرێن.

راشیگەیاند، بەشێكی زۆر لە كامێراكانی پۆینت تو پۆینت كە لە رێگاكانی دەرەوەی شارەكان دانراون لە ئێستادا سەرپێچی تۆماردەكەن و لە قۆناغی ئەزموونی” تێستدا” نەماون.

بابەتی پێشتر

فازڵ نەبی: حكومەتی عێراق 400 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی پێنج دەنێرێت

بابەتی دواتر

بە وێنە.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی ڕفاندنی دوو هاوڵاتی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو هاوڵاتییان ڕفاندبوو لەبەرامبەر ئازادكردنیان داوای…
Total
0
Share