داهاتی ئەم مانگەی نەوتی عێراق نزیکەی نیو ملیار دۆلار کەمیکردووە

داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایدەکات، لە مانگی ئایاردا داهاتی فرۆشی نەوت نیو ملیار دۆلار بەراورد بە داهاتی فرۆشی نەوت بە مانگی نیسان کەمیکردووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، “لە مانگی ئایاردا داهاتی نەوتی عێراق بە رێژەی %5 کەمیکردووە بەراورد بە مانگی نیسان، بە جۆرێک لە مانگی ئایاردا داهاتی فرۆشی نەوت 7.306 ملیار دۆلار بووە لە کاتێکدا لە مانگی نیساندا 7.796 ملیار دۆلار بووە”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو دابەزینە لە داهاتدا بەهۆی ئەوەوە بووە لە مانگی ئایاردا عێراق یەک بەرمیل نەوتی بە 71.30 دۆلار فرۆشتووە لە کاتێکدا لە مانگی نیساندا بە 79.04 دۆلار فرۆشراوە”.

بەپێی داتاکانی سۆمۆش بێت لە مانگی ئایاردا 102 ملیۆن و 463 هەزار و 387 بەرمیل نەوت فرۆشراوە، بەڵام لە مانگی نیساندا 102 ملیۆن و 206 هەزار و 413 بەرمیل فرۆشراوە.

 

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا: بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەكات

بابەتی دواتر

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی 48ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دراوە بیانییەکان

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە 9ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، بەراورد بە نرخی پێشووی، دۆلار…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە دروستكردنی پرۆژەكانی نیشتەجێبووندا چەندین دۆسیەی گەندەڵی گەورە هەیە

لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوەی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە دروستكردنی كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبووندا دۆسیەی گەندەڵی گەورەهەیە، لیژنەكەشیان چەند بەرپرسێك ڕەوانەی…
Total
0
Share