لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە لە یەکێک لە گەڕەکەکان لە کۆگایەکدا دەستیانبەسەر 50 سینی و کارتۆنی شیرینی دا گرت کە ئامادەکرابوون لە بازاڕدا ساخبکرێتەوە،
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو شیرینییانە بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی و مەرجەکانی لیژنەهاوبەشەکان دەستیبەسەرداگیراوە و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ خاوەنی شوێنەکە دەکرێت.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، لیژنەکانیان بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە بە سێ شەفت (بەیانیان، ئێواران، شەوان) چاودێریی بازاڕ و مارکێت و فرۆشگا و شوێنە گشتییەکان دەکەن.