عەبدوڵای مەلا نوری بۆ نەوەی نوێ: لە خۆتان بپرسن چ شتێكتان كردووە پێش ئێوە كاری لەسەر نەكرابێت؟

عەبدوڵا مەلا نوری، ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك پەیامێكی ئاراستەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ كردووە دەڵێت، “لەم خولەی پەرلەماندا پەرلەمانتارانی یەكگرتوو پێش هەمووان، دواتر سەربەخۆكان و كۆمەڵ دەستیان لەكاركێشایەوە و برادەرانی نەوەی نوێ تا دوێنێش پێش دەرچوونی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، هەر پەرلەمانتاربوون و دەستیان لەكارنەكێشایەوە و ئێستاش بە شێوەیەك قسەدەكەن وەك ئەوەی پێشتر كەسی تر هیچی نەكردبێت، هەمووان ترسنۆك دۆڕاوبن و تەنها نەوەی نوێ نوێ شتی كردبێت”.

دەشڵێت، “كورت و پوخت لەبەرئەوەی ئەو برادەرانە ميدیایەكی زەبەلاح و سەدان پەیجی فەیكیان لەبەردەستە، بە ئارەزووی خۆیان سواری كۆڵی هەموو كەیسێك دەبن و دەستبەسەر قوربانیدان و رەنج و ماندووبوونی رابردووی هەموو كەس و لایەنێكدا دەگرن”.
ئاشكراشیكرد، هەر كەسێك بە نەوەی نوێ بڵێ وا نییە زۆر فاشییانە، بە قسەی ناڕاست و نائەخلاقی هێرشی دەكەنەسەر و هەوڵی شكاندنی دەدەن، برادەرانی نەوەی نوێ دەبێت بزانن، 10 ساڵی تر موعارەزەبن ناتوانن هێندەی پەرلەمانی 2009 بۆ 2013 پڕۆژە و قسەی جددی و شەڕ لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵكدا بكەن، ئەسڵەن حەقە لە خۆتان بپرسن لەم ماوەیەدا چ شتێكتان كردووە كە پێش ئێوە كاری لەسەر نەكرابێت؟!

عەبدوڵای مەلا نوری نووسیویەتی، “رێگای راست ئەوەیە هاوتەریب لەگەڵ هەوڵەكانی خۆتاندا، هەوڵ و ماندووبونی ئەوانی تریش لەبەرچاو بگرن. كاتی خۆی گۆڕان كە دروستبوو، بەرهەمی پێكەوەگرێدانی خەباتی چەندین ساڵ رەخنەی نووسەران و میدیای ئازادی وەك رۆژنامەی هاوڵاتی و ئاوێنە و لڤین و تێكۆشانی كۆمەڵێك سیاسی ئازا و خاوەن روئیا بوو، ئەگەر ئێوە بتانەوێت رێزلێگیراوبن و وەك جەستەیەكی نامۆی بێزراو تەماشا نەكرێن و توانای بەردەوامیتان هەبێت، ئەوا دەبێت بابەتییانە و راستگۆییانە وێنەكە وەك خۆی ببینن، نەك وەك ئەوەی كە خۆتان دەتانەوێت هەموو راستییەكان دەشێوێنن، كورت و پوخت ئێوە پەیڕەوی سیاسەتی درۆ بكە درۆ بكە تا خەڵك بڕوا دەكەن”.

بابەتی پێشتر

 تەندروستیی سلێمانی ئاماری 12 ساڵی رابردووی شێرپەنجەی سی بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەگەزنامەی سلێمانی: هەرکەسێک بۆ جاری سێیەم کارتی نیشتمانی ونبکات 100 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت

لە بارەی ونکردنی کارتی نیشتمانی و مامەڵەکانیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ”ھاوڵاتی پێویست ناکات دووبارە…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share