پسپۆڕان: زۆرینەی پیشە بەناوبانگەکان پێویستیان بە خوێندنی زانکۆ نییە

توێژینەوەیەکی ئەمریکی پشتڕاستی دەکاتەوە کە هەندێک لە پسپۆڕییەکانی زانکۆ کە پەیوەندییان بە زانست و تەکنەلۆژیا و ئەندازیاری و بیرکارییەوە هەیە، لە راستیدا پێویستیان بە خوێندن نییە بۆ ماوەی چوار ساڵ یان زیاتر و زۆربەیان پێویستیان بە ئەزموونی پراکتیکی هەیە نەک خوێندنی تیۆری لە زانکۆکان.

توێژینەوەکە ئاماژەی بە نزیکەی یەک لەسەر سێی هێزی کار کردووە لە یەکێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا کە لە بوارەکانی زانست و تەکنەلۆژیادا کاردەکەن جەختدەکاتەوە کە لێهاتووی بەندە بە ئەزموونی پراکتیکی نەک پسپۆڕیی زانکۆ.

توێژینەوەکە بەشێوەیەکی فراوان کراوە و لەلایەن 10 دەزگای زانستی لە ئەمریکا سەرپەرشتی کراوە کە گرنگترینیان کۆمەڵە و سەندیکای ئەندازیاران و کەسانی بوارە زانستی و تەکنەلۆژییەکانن.

نووسەرانی توێژینەوەکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، پیشەکانی وەک ئەندازیاری میکانیکی و کارەبایی، پەرستاری و تەلارسازی پێویستیان بە ساڵانی درێژ خوێندن نییە.

لێکۆڵینەوەکە نکۆڵی لە گرنگی بڕوانامەی زانکۆ لە هەندێک بواردا نەکردووە، بەڵام ئاماژە بەوە کراوە کە زۆرینەی خوێندکاران بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاویان لە بڕوانامەی زانکۆیە ئەمەش بنەمایەکی دروست نییە.

شارەزایان هیوادارن ئەم توێژینەوەیە هانی خەڵک بدات بۆ ئەوەی ژمارەی ساڵەکانی خوێندنی زانستی و تەکنەلۆژیا و ئەندازیاری لەبەرچاو بگرن، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی زانکۆ.

ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە هەندێک لە پسپۆڕییەکاندا، دەتوانرێت ساڵانی خوێندن کەمبکرێتەوە، بەڵام دەبێت هاوسەنگ بێت لەگەڵ گەشەسەندنی جیهانی ئێستا .

کەمکردنەوەی ساڵەکان بەندە بە سیستەمی ئەکادیمی و ماوەی خوێندن.

نەوەی نوێ جۆرێک لە نەرێنی بەرامبەر بە درێژایی ماوەی وانەوتنەوە هەیە و هەر بۆیە دەتوانێت زیاتر پشت بە کوالێتی ببەستێت نەک چەندایەتی.

 

بابەتی پێشتر

پێوەرەکانی جوانی لای خانمان چیین؟ گرنگیی ئەو پێوەرانە لە چیدایە؟

بابەتی دواتر

بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بە منداڵان مارکێتێک داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share