پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەگەری رازینەبوونی توركیا بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێمی كوردستان بدرێتە عێراق.
د. بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەگەر لە حاڵەتێكدا توركیا رازی نەبوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە، سۆمۆ 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی دەوێت، ئەو كات دەبێت هەرێمی كوردستان نەوت رادەستی حكومەتی عێراق بكات.
وتیشی، ” بە رادەستكردنی ئەو 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێمی كوردستان، حكومەتی عێراق دەتوانێت ئەو نەوتە وەربگرێت و بەنزینی و سووتەمەنییەكانی دیكەی لێبەرهەمبهێندرێت یاخود خۆی هەناردەی دەرەوەی بكات”.