خەزعەلی: خوێنی موهەندس و سلێمانی بەفیڕۆ ناچێت و ئەمریكا دەردەكەین

سەركردەی لایەنێكی شیعەكان هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات و دەڵێت، “خوێنی سەركردەكانی سەركەوتن بەفیڕۆ ناچێت و ئەمریكا دەردەكەین.”

فالح خەزعەلی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی “سەنەدی نیشتمانی” ئەمڕۆ دووشەممە 21ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “خوێنی سەركردەكانی سەركەوتن و سەركردەكانی شەهیدان بەفیڕۆ ناچێت و نهێنیی سەركەوتنە بەسەر تیرۆر و پرۆژە دەرەكییەكاندا.”

خەزعەلی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا جەختیكردەوە كە ئامانجی ئەوان بۆ تۆڵەكردنەوەی خوێنی سەركردەكان (وەك ئاماژەیەك بۆ ئەبو مەهدی موهەندس و قاسم سلێمانی) دەركردنی ئەمریكا-یە لە عێراق.”

وتیشی، “هەر كەمتەرخەمی و دەستی دەستیپێكردنێكی حكومەتی عێراق لە دیاریكردنی وادەیەك بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، سپڵەییە بەرانبەر بە سەركردەكانی سەركەوتن. پەرلەمان لەنزیكەوە كار بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان و لەسەرووی هەمووشیانەوە ئەمریكا دەكات و هەر لایەنێك هەوڵبدات خۆی لەو ئەركە بدزێتەوە، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكەین.”

دوێنێ یەكشەممە 20ی كانونی یەكەم، پێنج موشەكی كاتیۆشا نران بە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد و سیستمی بەرگریی باڵیۆزخانەكە تێكیشكاندن،  ئەوەش یەكەمجار نییە هێرشبكرێتە سەر باڵیۆزخانەكە و ئەمریكا-ش بەشێك لە گرووپە شیعەكان بەوە تۆمەتبار دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوسترالیا.. هەفتانە 50 ‘دەستدرێژیی سێكسی’ لە خانەكانی بەساڵاچوواندا دەكرێت

لێكۆڵینەوەیەكی فەرمیی حكومەتی ئوسترالیا ئاشكرایكردووە، “هەفتانە 50 حاڵەتی دەستدرێژیی سێكسی لە خانەكانی بەساڵاچوواندا تۆماردەكرێت.” لە ساڵی 2018ـەوە، حكومەتی…
Total
0
Share