وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، لەمەودوا جوتیاران دەتوانن گەنمەکانیان راستەوخۆ بەرهەمەکانیان تەسلیمی سایلۆکان بکەن ،بەپێی ئەو پشتیگریەی لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆیان دەکرێت.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، “بۆ لەمەودوا وەرگرتنی گەنم ئازاد دەکرێت لە سایلۆکان، جوتیاران دەتوانن گەنمەکانیان راستەوخۆ بەرهەمەکانیان رادەستی سایلۆکان بکەن، بەپێی ئەو پشتیگریەی لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆیان دەکرێت”.
ئاشکراشیکرد، “بڕیاردرا بە کردنەوەی دەروازەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق بە رووی هەناردنی بەرهەمی خۆماڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان”.