د. بڕیار رەشید: ئەو لایەنەی جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکات بە دەستکەوتی خۆی ئەندامی لە لیژنەی دارایی نییە

د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی %10 ی پاشەکەوتی مووچە دەستکەوتی فراکسیۆنی یەکێتییە و ئەو لایەنەی دەیکات بە دەستکەوتی خۆی ئەندامی لە لیژنەی دارایی نییە.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی %10 ی پاشەکەوتی مووچە بە شانازییەوە دەستکەوتی فراکسیۆنی یەکێتییە و ئەو لایەنەی دەیکات بە دەستکەوتی خۆی ئەندامی لە لیژنەی دارایی نییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە چۆن لە لیژنەی دارایی توانیمان جێگیری بکەین، لە رۆژی دەنگدان لەناو یاساکەشدا جێگیربکرێت، هەموو ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکەینەوە کە باس لەوەدەکەن یەکێتیی رێکەوتنی کردبێت بۆ لابردنی ئەو بڕگەیە لە پرۆژە یاسای بودجە”.

ئاشکراشیکرد، “پێشبینی دەکەین کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت”.

 

بابەتی پێشتر

هێزە عێراقییەکان لە کەرکوک رێگری لە جوتیارانی کورد دەکەن لە زەوییەکانیاندا کاربکەن

بابەتی دواتر

لە سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی مامه‌ڵه‌كردن به‌ بریكارنامه‌ی‌ ساخته‌ دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ لە هەرێم پشووی فەرمییە

سبەینێ سێشەممە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمییە. بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەکانی هەرێم، سبەینێ سێشەممە بەبۆنەی یادی سەربەخۆیی…
Total
0
Share