عێراق.. ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی تاووتوێكردنی بودجەی دەستپێكردەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەی تایبەت بە تاووتوێكردنی بودجەی ڕاگەیاند.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 21ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوە نائاساییەكەی بۆ تاووتوێكردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 دەستپێكردەوە.”

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتیی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

دوێنێ یەكشەممە 20ی كانونی یەكەم، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2012ـەوە كۆبووەوە و دوای هەشت كاتژمێر لە گفتوگۆكردن، بەشێك لە بڕگەكانی پرۆژەیاساكە پەسەندكران و تەواوكردنی كۆبوونەوەكە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا باس لە ڕۆڵی خۆی دەكات وەك پارێزەری ئاشتی لە سوریا

بابەتی دواتر

بەدواداچوونی لیژنەكەی پەرلەمان بۆ خۆپیشاندانەكان بەكوێ گەیشتووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share