ماوەی لێخۆشبوونی %15 قەرزی کرێی ئاو 21 ی حوزەیران درێژکرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بڵاویکردەوە، “لەسەر بڕیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ماوەی لێخۆشبوونی %15 قەرزی کرێی ئاو درێژکرایەوە لە رێکەوتی 21 ی ئایاری 2023 تا رێکەوتی 21 ی حوزەیرانی 2023”.
بڕیارەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەو هاوبەشانەی ئاو دەگرێتەوە، کە قەرزی ئاویان لایە و بە یەک جار پارەکە دەگەڕێننەوە.