ڤیدیۆ: سێبەری کەعبە دیارنەما

مەراسیمی حەج فۆتۆ: ڕۆیتەرز

بەهۆی دیاردەیەکی گەردوونییەوە کە لە ساڵێکدا دوو جار روودەدات، سێبەری کەعبە لەسەر زەوی دیارنەما.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعودیە گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە تێیدا دەردەکەوێت کەعبەی پیرۆز سێبەری نییە.

گرتە ڤیدیۆکە لە کاتژمێر 12:17 خولەکی نیوەڕۆ بە کاتی مەککە تۆمارکراوە، کە ئەمە یەکەمین حاڵەتی لەو شێوەیەیە لەمساڵدا تۆمارکرابێت.

دیارنەمانی سێبەری کەعبە بەهۆی دیاردەیەکەوە روودەدات کە کەعبە دەکەوێتە نێوان هێڵی ئیستیوا و خولگەی قرژاڵ.

پێشبینی دەکرێت ئەم حاڵەتە گەردوونییە لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ دووبارە ببێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ باران ده‌بارێت

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیده‌كات، سبه‌ینێ پێنجشەممە باران به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ ببارێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەینێی شارەکانی…
Total
0
Share