بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیكرد لە باوكی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە عومەر عوسمان، باوكی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیكەوە لە خانەوادەی شەهید ئاكامی پرسی و ستایشی خۆڕاگری و جوامێری خانەوادە سەربەرزەكەیانی كرد لە مێژووی خەباتی گەلەكەمان و رایگەیاند، “ئێوە نموونەی قارەمانێتی و تێكۆشانن لەپێناو خاكەكەمان، شەهید ئاكامیش بە هەمان رۆحییەتەوە لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و ئارامیی هەرێمەكەمان خەباتی دەكرد و نموونەی قارەمانێتی لە مێژوودا نووسییەوە”.

وتیشی، “تێكشكاندنی تیرۆریستان و رووبەڕووبوونەوەكانی لەپێناو پاراستنی كوردستاندا، شایەتی ئەو راستییە دەدەن”.

لە بەرامبەردا عومەر عوسمان سوپاسی سەرۆك بافڵی كرد كە هەمیشە لە نزیكەوە لەگەڵ خانەوادەی شەهید ئاكام بووە و بەڵێنیدا درێژەپێدەری رێبازی شەهید ئاكام بن و رۆڵەیەكی بەئەمەكی كوردستان بن.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان: جارێكی دیكە سەركەوتین

بابەتی دواتر

كڵچدار ئۆغڵۆ: ناحەقی زۆر بەرامبەر خەڵكی وڵاتەكەم دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران بەناونیشانی “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و جەختدەکەنەوە لە دانیشتنی…
Total
0
Share