ئەمڕۆ یەکشەممە شاری مەککە دیاردەیەکی گەردوونیی دەگمەن بەخۆوەدەبینێت، لەکاتی نیوەڕۆدا خۆر بەشێوەی ستوونی لەسەر کەعبە دەبێت، بەوەش سێبەری کەعبە دیارنامێنێت.
ئەم دیاردەیە لە نزیکەی کاتژمێر 12:00ی روودەدات، ئەمەش دەبێتە “یەکەم دیاردەی ستوون بوونی خۆر لەمساڵدا”.
خۆر لەو ساتەدا بەشێوەی ستوونی لەسەر کەعبە دەوەستێت و بەوەش تەنەکان سێبەریان نامێنێت، بەتایبەت کەعبە سێبەری سفر دەبێت.