دژی گواستنەوەی شوێنی میوەفرۆشان لە هەولێر بۆ عەلوەی نوێ، كاسبكاران گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و رێگایەكی سەرەكییان داخست.
بەیانیی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە كاسبكارانی فرۆشتنی شوتی لە هەولێر گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و رێگای سەرەكی هەولێر-موسڵیان داخست. ئەوەش دوای ئەوەی بڕیاردراوە لە گۆڕەپانی ئێستایان كە دەكەوێتە نزیك گومرگی كۆن بۆ عەلوەی هاوچەرخ بگوازرێنەوە.
بەشداربوویەكی گردبوونەوەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەرژەوەندیمان لێرە زیاترە، ئەولا ئەهلییە، لێرە حكومییە.
وتیشی، “لێرە شوێنەكە فراوانترە، لەوێ تەنها یەك ریز تەرخانكراوە و، جوتیاران هەموو جێیان نابێتەوە”.
پەیامنێرمان لە هەولێر رایگەیاند، ژمارەیەك بەرچاو لە كاسبكاران و جوتیاران گردبوونەتەوە، رێگای سەرەكی هەولێر موسڵ-یان بەتەواوی داخستووە.