بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەینێ لە زۆربەی ناوچەكان ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما هەیە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك لە كەش، لە ناوچە شاخاوییەكان بە تایبەت ناوچە سنووریەكان باران بارینێكی كەم دەبارێت هەندێك كات هەورە تریشقەش دەبێت.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان، پلەكانی گەرما لە زۆربەی ناوچەكان نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، بەڵام لە هەندێك شوێن بە نزیكەی یەك پلە بەرزتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆك : 32 پلەی سیلیزی
كەركوك : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 32 پلەی سیلیزی
سۆران: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 40 پلەی سیلیزی