سێ باندی دزیکردن دەستگیرکران

ئاسایشی گشتیی هەرێم بڵاویکردەوە، سێ باندی دزیکردن دەستگیرکراون کە پێکهاتوون لە 13 کەس.

دەزگای ئاسایشی گشتیی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، “لە پێناو پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتییان و رێگریکردن لە کاری نایاسایی، لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوه بە ماددەکانی (443،444 ،445) 13 کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تۆمەتباران لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی دەوروبەری هەستاون بە دزیکردن لە ماڵان و دوکان و شوێنە گشتییەکان و وەرگرتنی سەرانە لە هاوڵاتییان، سەرجەم ئەو کەلوپەل و ئامێرانەی دزیویانە پێکهاتبوون لە( ئۆتۆمۆبێل، زێڕ، پارە ، مۆبایل)”.

ئاشکراشیکرد، “تۆمەتباران دانیشتووی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی خواروو و ناوڕاستی عێراقن، لە ئێستادا راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەمەودوا لەکاتی پەیوەندیکردن بە 122 شوێنی هاوڵاتییان دیاریدەکرێت

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەمەودوا، لە کاتی پەیوەندیکردن بە 122، سیستمەکە شوێنی هاوڵاتییان دیاریدەکات و نزیکترین ئەمبوڵانس…
Total
0
Share