شارەوانیی سلێمانی: قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکانی تاسڵوجە دەستیپێکرد

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “تیمەکانمان دستیانکردووە بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردن شەقام و کۆڵانەکانی تاسڵوجە”.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “لە بەردەوامی هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردن، تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە بەشی ئامێرەکان و ستافی قیر و تێکەڵە، لەژێر سەرپەرپەشتی بەشی پڕۆژەکان دەستیانکرد بە نۆژەنکردنەوەی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی تاسڵوجە”.

ئەوەش لە کاتێکدایە شارەوانی سلێمانی ئەوەی خستبووەڕوو، “دوای تەواوکردنی کارەکانی سنووری شارەوانیی بەکرەجۆ، پلانی داهاتووی سەرۆکایەتیمان گەیاندنی دەستی خزمەت و ئاوەدانکردنەوەیە بە سنووری شارەوانیی تاسڵوجە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن دەربارەی پێدانی پارە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان ڕوونكردنەوە دەدات

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەك دەربارەی پێدانی پارە لەلایەن كۆمسیۆنەوە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان، بەرپرسێكی كۆمسیۆن ڕەتیدەكاتەوە و بەهەواڵی…
Total
0
Share