پاریس دووانی کڕیوە و “ئۆفەری نیوە”ی پێشکەشی ڕامۆس کردووە

یانەی پاریس سان جێرمان دەستی بە جموجۆڵ کردووە بۆ کڕینی یاریزانان و فرۆشتنی ئەو یاریزانانەی کە پێویست نین.

بەپێی زنیاریی ڕۆژنامەکانی “مارکا و ئەی ئێس”، ئیدارەی پاریس سان جێرمان لە دوایین کۆبوونەوەدا بە سێرجیۆ ڕامۆس-یان ڕاگەیاندووە، دەتوانن گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە بەو مەرجەی مووچەکەی بۆ نیوە کەمبکاتەوە، لەو بارەیەشەوە ڕێککەوتن نەکراوە.

لەلایەکی دیکەوە توانیویانە بابەتی گواستنەوەی مانوێل ئۆگارتی لە سپۆرتینگ لشبۆنە، میلان سکرینیار لە ئینتەر میلان یەکلایی بکەنەوە.

لویس کامپۆس، لە چەند هەفتەی داهاتوودا مەسەلەی مانەوە و ڕۆیشتنی لیۆ مێسی و نێیمار یەکلایی دەکاتەوە، هەوڵی سەرەکیشیان بەهێزکردنی هێڵەکانی بەرگری و ناوەندی بەرگریکردن دەبێت بۆ وەرزی نوێ.

بابەتی پێشتر

هەفتەی داهاتوو دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنووری سلێمانی دەکرێت

بابەتی دواتر

ئینێستا دەگەڕێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵی بەرگریی بەرشلۆنە دەبێتە چێڵسی

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانیان بە ئاراستەی دوو یاریزانی دیکەی یانەی چێڵسی دەستپێکردووە. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، دوای…
Total
0
Share