بۆردی پێكهاته‌كانی یه‌كێتی: ئەوەی لە پەرلەمان روویدا نیشانیدا پارتی پێکهاتەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاردەهێنێت

لێپرسراوی بۆردی پێکهاتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختدەکاتەوە، پارتی بە نوێنەرانی پێکهاتەکان پرسە نیشتمانییەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆی یەکلایی دەکاتەوە، دەڵێت، یەکێتی دەیەوێت پێکهاتەکان نەچنە ژێر هەژموونی هیچ حزبێکەوە.

حه‌سیبه‌ عه‌بدوڵا لێپرسراوی بۆردی پێكهاته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای فەرمیی یەکێتی راگەیاندووە، “پێكهاته‌كان له ‌په‌رله‌مان زۆر بچوك كراونه‌ته‌وه ‌و كراون به‌ دارده‌ستی لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراو، كه‌ یه‌كێتی بۆ مافی پێكهاته‌كان هه‌رگیز ئه‌وه‌ قبوڵ ناكات و ده‌یه‌وێت پێكهاته‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان بن له‌ په‌رله‌مان و نه‌چنه‌ ژێر هه‌ژموونی هیچ حزبێكه‌وه‌”.

ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئاماژە بۆ یەکەم بیرۆکەی هێنانی نوێنەری پێکهاتەکان دەکات بۆ ناو پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، “مام جه‌لال خاوه‌نی بیرۆكه‌ی هێنانه‌ناوه‌وه‌ی نوێنه‌ری پێكهاته‌كانه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و هیچ حزب و لایه‌نێك بۆی نییه‌ داكۆكیكردن له‌پێكهاته‌كان به‌كێتی بفرۆشێته‌وه‌”.

باسی لەوەکردوو، ” پێكهاته‌كان زۆر بچوك كراونه‌ته‌وه ‌و كراون به‌ دارده‌ستی لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كان ده‌كه‌ن ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی كردنێكی كارتۆنییه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان بكه‌ن، چونكه‌ به‌ ده‌نگی ئه‌وان نه‌چوونه‌ته‌ په‌رله‌مان، به‌ڵكو ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ به‌ ده‌نگی زێره‌ڤانی ده‌ریچاندوون و خستوونێتییه‌ ژێر هه‌ژموونی خۆیه‌وه‌، ئه‌وه‌ش خاڵی ناكۆكی یه‌كێتی و پارتییه‌ له‌سه‌ر پێكهاته‌كان و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت پێكهاته‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان له‌ په‌رله‌مان هه‌بێت”.

جەختدەکاتەوە، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌وڵیداوه‌ پڕ‌ۆژه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ پێكهاته‌كان به‌رده‌وام بێت و پێكهاته‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌بێت له‌ په‌رله‌مان و هیچ فشارێكیان له‌سه‌ر نه‌بێت، هه‌روه‌ها كورسییه‌كانیان به‌شێوه‌ی جوگرافی راسته‌قینه‌ دابه‌شبكرێن.

حه‌سیبه‌ عه‌بدوڵا ده‌ڵێت، “یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌یه‌وێت پێكهاته‌كان له‌سه‌ر هه‌مان پرۆژه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال بتوانن رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆیان بگێڕ‌ن و هیچ فشار و زه‌ختێكیان له‌سه‌ر نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نوێنه‌ری پێكهاته‌كان ده‌كه‌ن یان ئه‌ندامی ناوچه‌ن یاخود پله‌یه‌كی حزبییان هه‌یه‌و له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ و فه‌رمان وه‌رده‌گرن و مووچه‌شیان هه‌یه‌”.

نوێنه‌ری پێكهاته‌كان له‌ په‌ر‌له‌مانی كوردساتان  به‌ ده‌نگی پێكهاته‌كان نه‌بوونه‌ته‌ ئه‌ندام په‌ر‌له‌مان، به‌ڵكو به‌ ده‌نگی كادری ناوچه‌ و لق و هێزی ئه‌منی بوونه‌ته‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.

رۆژان شه‌هید حه‌مه‌ڕ‌ه‌ش ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ میدیای فەرمیی یەکێتیی وتووە، “نوێنه‌ری پێكهاته‌كان له‌په‌ر‌له‌مانی كوردستان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان نین و به‌ده‌نگی هێزه‌كانی پارتی هێنراونه‌ته‌ په‌رله‌مان و زۆرینه‌یان كادری پارتین و كارگێڕ‌ی لقه‌كانیانن”.

“راشیگەیاندووە، “یه‌كێتی دژی پێكهاته‌كان نییه‌، به‌ڵكو داوای مافی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان ده‌كات، ئه‌وه‌ مام جه‌لال بووه‌ بۆ یه‌كه‌مجار داوای كورسی بۆ پێكهاته‌كانی كردووه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ئیتر چۆن ئێستا دژی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌موو كات باوه‌ڕ‌ی به‌مافی پێكهاته‌كان بووه‌، به‌ڵام به‌ناوی پێكهاته‌كانه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی نیشتمانیی هه‌رێم ده‌درێت”.

كاروان گه‌زنه‌ییش دەڵێت، “یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای راسپارده‌ی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال باوه‌ڕ‌ی به‌ مافی پێكهاته‌كان هه‌بووه‌، به‌ڵام بۆ پێكهاته‌یه‌ك نا كه‌به‌شێك بێت له‌ تێكدانی سازانی نیشتمانی له‌هه‌رێمی كوردستان”.

ئەو پەرلەمانتارە، “پێكهاته‌یه‌ك كه‌ به‌ده‌نگی لق و ناوچه‌ی پارتی و هێزی زێره‌ڤانی بوبێت به‌ نوێنه‌ری پێكهاته‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خودی پێكهاته‌كان نه‌بن، هه‌ر چاوه‌ڕ‌وانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت كه‌ببنه‌ هۆی تێكدانی یه‌كڕ‌یزی و سازانی نیشتمانی”.

ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نووسیویەتی، پێشتر چه‌ند جارێك له‌سه‌ر كورسی پێكهاته‌كان ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه‌ هیچ ئه‌نجامێك، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ یۆنامی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ پێشنیاری خۆی پێشكه‌ش به‌ یه‌كێتی و پارتی كرد، كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردبوو كه‌ پێویسته‌ پێكهاته‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان بن له‌ په‌رله‌مان و به‌ده‌نگی پێكهاته‌كانی هه‌رێم ده‌رچن، هه‌روه‌ها پێشنیاری كردبوو پێویسته‌ كورسی پێكهاته‌كان به‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌شبكرێن، به‌ڵام پارتی به‌و پێشنیاره‌ش رازی نه‌بوو و پێشنیاره‌كه‌ی یۆنامی ره‌تكرده‌وه‌.

ئێستا ده‌نگی پێكهاته‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خواستی حزب و دوور له‌داواكاری راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان به‌كارده‌هێنرێت و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش داوا ده‌كات پێكهاته‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌یان له‌ په‌رله‌مان هه‌بێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌ له‌په‌رله‌مان كه‌ به‌فه‌رمانی پارتی ده‌جوڵێنه‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌دانیشته‌كه‌ی رۆژی 22-5-2023 ی په‌رله‌ماندا بینراو له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كانی پارتی جیانه‌ده‌كرانه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرۆژە بودجەی خزمەتگوزارییەکانی 2023 ی رەتکردەوە

بابەتی دواتر

دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان بە رۆژێک 11 ملیار دۆلاری لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: ئامادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتین

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، ئامادەن سبەینێ یەکشەممە هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن. کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share