بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕی دراودا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار گەیشتە 146 هەزار و 650 دینار.

راشیگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بەهای 100 دۆلار بە 145 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكراوە، هەرچەندە بانكی ناوەندیی عێراق بڕی پێویست دۆلاری خستە بازاڕەوە، بەڵام بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەری بەهاكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

ئاشكراشیكرد، بەهۆی سنووداركردنی مامەڵە بە دراوی دۆلار كە كراوەتە كارتی ئەلیكترۆنی بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینیووە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەدات

بابەتی دواتر

ئەسەد بەردەوامی بە هەژموونی دەسەڵاتەکانی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share