ڕیاڵ مەدرید بۆ مباپێ: دوا مۆڵەتە، بڕیار بدە..

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید پەیامێکی ڕوون و ئاشکرا ئاراستەی کیلیان مباپێی فەرەنسی دەکات، تێیدا تاوەکو هاوینی 2024 مۆڵەتی پێدەدەن.

بەپێی زانیارییەکانی پۆرتاڵی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”، نوێنەرانی یانەی شاهانەی مەدرید پەیامی سەرۆکی یانەیان بە چواردەوری کیلیان مباپێ گەیاندووە، تێیدا جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە تاوەکو هاوینی 2024 دەرفەتی هەیە بە ئۆفەرە پێشکەشکراوەکان قایلبێت و خۆی بگەیەنێتە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە دوای ئەو وادەیەیە هیچ گرێبەستێکی دیکەی پێشکەش ناکەن.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، ڕیاڵ مەدرید تاوەکو مێرکاتۆی هاوینی 2024 مۆڵەت بە مباپێ دەدات، ئەگەر تاوەکو ئە وادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێ بکاتەوە، یانە زەبەلاحەکەی مەدرید بە تەواوی دۆسیەکەی دادەخات و جارێکی دیکە بیر لە کڕینی ناکاتەوە.

ئیدارەی یانەی شاهانە بیر لەوە دەکاتەوە، لە هاوینی 2024 لە ڕێگەی گواستنەوەی مباپێ-وە سەردەمێکی نوێ دەستپێبکات، هەروەها لە ڕووی داراییەوە داهاتێکی زیاتریش کۆبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەنچیلۆتی: گومانکردن لە بنزیمە هیچ مانایەکی نییە

بابەتی دواتر

بریکاری ئۆنانا بێدەنگی شکاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share