ئەمریکا ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکە لە ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانیدا

نزیک بە 15 ڕۆژی دیکە یادی ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران و ئەمریکاش ئامادەی نیشانداوە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک لەو بەروارەدا.

جەنەراڵ فرانک مەکنزی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد دوێنێ 20ی کانونی یەکەم، ڕایگەیاندووە، “چەندین گولە کاتیۆشا لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام ئەمریکا بەرژەوەندییەکانی بکەوێتە مەترسییەوە بێدەنگ نامێنێتەوە”.

لە دوای هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، فرانک مەکنیزی، لەگەڵ عەبدول ئەمیر یارەڵا، سوپاسالاری سوپای عێراق گفوگۆی کردووە و ڕایگەیاندووە، “بەردەوامی هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بە مانای ئەوەدێت کە تا ئێستا گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران هەڕەشەکانی ئەمریکایان بەجدی وەرنەگرتووە”.

مەکنزی نەیشاردووەتەوە کە ئەمریکا بێدەنگ نابێت لەبەرامبەر هەر هێرشێک کە ئێران و گروپەکانی نزیکی لە ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانیدا بیکەنە سەر ئامانجەکانی.

جەنەراڵ فرانک مەکنزی، لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەیدا ڕایگەیاندووە، ” سەردانی عێراق و سوریای کردووە و لەگەڵ سوپای ئەمریکا لە سوریا لە بنکەی سەربازی (تەنەف) لە سوریا لەگەڵ سوپای ئەمریکادا کۆبووتەوە.

ئەمریکا ئامادەکاری کردووە کە لە ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانیدا زیاتر خۆی بپارێزێت و ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک بێت کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا، یان سەرەتای مانگی داهاتوو بکرێتە سەری، چونکە قاسم سولەیمانی ڕۆژی 3ی کانونی یەکەم، لە فڕۆکەخانەی بەغداد لەلایەن سوپای ئەمریکاوە کوژرا.

بابەتی پێشتر

لازیۆ 2-0 ناپۆلی

بابەتی دواتر

سەرۆکایەتیی هەرێم: هێرشەکانی سەر دیپلۆمات و نوێنەرایەتیی وڵاتان دژی بەرژەوەندییەکانی عێراقن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەران: هەشت هۆکار لە پشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەشت خاڵ لەپشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوەن و دانووستانەکان تەنها دوو خاڵیان چارەسەرکردووە.…
Total
0
Share