ئەو کەسانە دەستگیرکران کە برنجی بایەعییان دەکردە کیسەی برنجی تایلاندی و بە گران دەیانفرۆشت

لە سنووری قەزای بەردەڕەش حەوت كەس بە تۆمەتی ساختەكردنی برنج دەستگیركران كە لە كۆگاكاندا برنجی بایەعییان دەكردە كیسەی برنجی تایلاندی و بە گران دەیانفرۆشت.

بۆتان شەمسەدین وتەبێژی قائیمقامیەتی قەزای بەردەڕەش لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە سنووری ناحیەی رۆڤیا لەلایەن هێزەكانی ئاسایش و لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت حەوت كەس دەستگیركران كە لە كۆگایەكدا برنجی بەشە خۆراكی مانگانەیان دەكردە ناو كیسی تایلەندی و بۆ ئەوەی دواتر بە گرانتر لە بازاڕدا بیفرۆشنەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەو كەسانەی دەستگیركراون دراون بە دادگا و رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە و خاوەنی كۆگاكەش سزای ماددیی و یاسایی دەدرێت بەهۆی ئەوەی ئەمە یەكەمینجار نییە ئەو كارەی ئەنجامدابێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەك هەفتە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاکسین تایبەتدەکرێن بە مامۆستایان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەم هەفتەیە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاكسینكردن تایبەتبكرێت بە مامۆستایان، وەزیری تەندروستیش داوا لە مامۆستایان…
Total
0
Share