به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دەستیگرت بەسەر چوار تۆن زەیتوونی نەشیاو و خراپبوودا و لەناویبرد.
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت رایگەیاندووە، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، ده‌ست به‌سه‌ر (283) ته‌نه‌كه زه‌یتوونی هاورده‌كراودا گیراوه كه بڕه‌كه‌ی چوار تۆن و (811) كیلۆگرامه و شیاوی خواردن نییه.
راپۆرتی لیژنەکە دەڵێت، هۆكاری خراپبوو‌نی زه‌یتوونه‌كه بۆ خراپ عه‌مباركردنی دەگەڕێتەوە كه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو و دور له مه‌رج و رێنماییه‌كانی كۆگاكردن عه‌مبار كراوه، بۆیه ئه‌و بڕه زۆره‌شی خراپبووه.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی (150) كیلۆگرام خورمای خراپبوودا گیراوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه بیفرۆشێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه رێگری لێكراوه و خاوەنەکەی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
راپۆرتی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون ته‌واوی زه‌یتوون و خورماكه له‌ناوبراوه و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبەڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.