تیمێكی پزیشكیی پشكنینی چاو بێبەرامبەر بۆ هاوڵاتییانی گەرمیان ئەنجامدەدەن

لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا تیمێكی پزیشكیی تایبەت سەردانی ئیدارەی گەرمیانی كردووە و پشكنینی چاو بۆ هاوڵاتییانی سنوورەكە ئەنجامدەدەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا تیمێكی نەخۆشخانەی وێست ئای سەردانی ئیدارەی گەرمیانی كرد و لەسەر داوای ئیدارەی گەرمیان، پشكنینی چاو بۆ هاوڵاتییانی سنوورەكە ئەنجامدەدەن، لە سەرەتاشدا كارەكانیان لە ناحیەی رزگاری دەستپێدەكات و دواتر شوێنەكانی تر دەگرێتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمەكەی نەخۆشخانەی وێست ئای بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان و بەسەپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، بەشێوازی گەڕۆك لە قەزا و ناحیەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیاندا بێبەرامبەر پشكنینی چاو، فشاری خوێنی چاو و پشكنینی تۆڕی چاو) بۆ هاوڵاتییان ئەنجامدەدەن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تیمەكە رۆژانە لەكاتژمێر 9 بۆ 10ی بەیانی و تاوەكو دوانیوەڕوان لە كاتژمێر 2 بەدواوە، لە شوێنی دیارییكراودا ئامادە دەبن و هاوڵاتییان دەبینن.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە خواردنی شوێنگرەوەکان شەکر دەدات.. دەبێتەهۆی مردنی پێشوەختە

بابەتی دواتر

دەزگای ئاسایشی هەرێم تیرۆریستێكی لەیاسا هەڵاتوو دەستگیردەكات و ڕووبەڕووی یاسای دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share