تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە خواردنی شوێنگرەوەکان شەکر دەدات.. دەبێتەهۆی مردنی پێشوەختە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هۆشداریدەدات لە بەکارهێنانی شیرینییە ساختەکان وەک شوێگرەوەی شەکر، بە مەترسیی تووشبوون بە شەکرە و مردنی پێشوەختەی دادەنێت.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، راسپاردەی نوێی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی شەکرە ساختەکان وەک شوێنگرەوەی شەکر و ئاماژە بە مەترسییە تەندروستییەکانی دەدات.

راشیگەیاندووە، ئەم راسپاردەیە لەسەر بنەمای پێداچوونەوەی سیستماتیکی زانستی دامەزراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شیرینکەرە بەدیلەکان یارمەتیدەر نین لە کەمکردنەوەی چەوریی جەستە، جەختدەکاتەوە کە بەکارهێنانی درێژخایەنیان لەوانەیە مەترسیی تووشبوون بە جۆری دووەمی شەکرە، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، یان تەنانەت مردنی پێشوەختە زیاد بکات.

ئامانج لە راسپاردەکە ئەوەیە کە خەڵک بەتەواوی بەکارهێنانی شەکر کەمبکەوە نەک شیرینیی شوێنگرەوە بەکاربهێنن.

فرانسیسکۆ برانکا، بەڕێوەبەری خۆراک و سەلامەتیی خۆراک لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، “پێویستە خەڵک بیر لە رێگەی دیکە بکەنەوە بۆ کەمکردنەوەی شەکری زیادکراو، وەک خواردنی ئەو خۆراکانەی کە شەکری سروشتییان تێدایە وەک میوە، یان خواردن و خواردنەوە بێ شەکرەکان”.

برانکا ئاماژەی بەوەشکردووە، جێگرەوەکانی شەکر “هیچ بەهایەکی خۆراکییان نییە”، پێویستە لە تەمەنێکی بچووکدا شیرینیی خۆراکەکانمان کەمبکەینەوە بۆ ئەوەی تەندروستیمان باشتر بێت.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی جیهان مەترسیی تووشبوون بە قەڵەوییان لەسەرە

بابەتی دواتر

تیمێكی پزیشكیی پشكنینی چاو بێبەرامبەر بۆ هاوڵاتییانی گەرمیان ئەنجامدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share