تۆمەتبارێك لە سلێمانی دەستگیركرا

پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد و ئەو كەرەستانە ئاشكرادەكات كە لە شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتبارەكەدا دەستیان بەسەردا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك بە بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا .

“لە كاتی گەڕان و پشكنین لە شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتبارەكەدا، دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لەگەڵ چەند کەلوپەلێکی بەكارهێنانی ماددەكە”، پۆلیسی سلێمانی ئەمەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “تۆمەتبار (ه، ب، م) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 26 لە یاسای بەرەنگابوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان راگیراوە”.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم هۆشداریی لە هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین دەدات

بابەتی دواتر

راگەیەندراوی هاوبەشی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی: بڕیارماندا وەک یەک تیم کاربکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share