سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی دەدات.
فەرمانگەی میدیای سەر بە ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، “کاتژمێر 11:00 ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی دەدات”.
لە دانیشتنەکانی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاساکە کرابوو کە لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەکانەوە.
بڕیارە دوای دەرچوونی یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بدرێت، بەڵام تا ئێستا وادەی ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران لەو بارەیەوە دیارینەکراوە.