جێفری ساکس: ئەمریکا و ئیسرائیل ئێرانیان بەکەم سەیرکرد

جێفری ساکس، ئابوریناس ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا و ئیسرائیل هەڵەبوون لە هەڵسەنگاندنی تواناکانی ئێران و بەکەم سەیریان کرد.

جێفری ساکس، ئابوریناس و مامۆستا لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند، “ئەمریکا و ئیسرائیل بەتەواوی هەڵەبوون لە هەڵسەنگاندنی تواناکانی ئێران و بەکەم سەیریان کرد، ئەوان پێیان وابوو کە بە کوشتنی سەرکردەی وڵاتەکە و فەرماندە پلەبەرزەکانی سوپا، خەڵکی دەڕژێنە سەر شەقامەکان دژی حکومەتەکەیان و دەیڕووخێنن، دواتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەرکردەیەک بە دڵی خۆی بۆ ئێران هەڵدەبژێرێت”.

وتیشی، ئەوە دنیای خەیاڵاویی سەرکردەکانی ئەمریکا بوو، لە سەروو هەموویانەوە، دۆناڵد ترەمپ.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە مێژوودا، زۆر سەرکردە هەبوون هاوشێوەی ئەو [دۆناڵد ترەمپ] کە هێندە شەیدای هێز و توانای سەربازیی ئەمریکا بوون، تەواوی وڵاتانی دیکەی جیهانیان بەکەم سەیرکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدی دەم پـ.ـارتی راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئـ.ـیمـ.ـراڵـ.ـی بڵاوکردەوە

وەفدی دەم پـ.ـارتـ.ـی، کە دوێنێ سەردانی زیندانی ئـ.ـیمـ.ـراڵـ.ـی کرد، راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە…
Total
0
Share