کۆمەڵێک ژن و منداڵی داعش لە هەولێرەوە ڕەوانەی ئەوروپا کراونەتەوە

حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی فینلەند و ئەڵمانیا کۆمەڵێک ژن و منداڵی داعش بە فڕۆکەی تایبەت ڕەوانەی وڵاتی خۆیان کراونەتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ 20 ی کانونی یەکەم، ڕایگەیاندووە، “چەند ژن ومنداڵێکى داعش بە ڕەگەز ئەڵمانى و فینلەندى کە لە کەمپەکانى باکورى ڕۆژهەڵاتى سوریا بوون لە ڕێگەى خاکى هەرێمى کوردستان و لە فڕۆکەخانەى نێودەولەتى هەولێر بە فڕۆکەیەکى تایبەت گەڕێندرانەوە ووڵاتى خۆیان”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی حکومەتی هەرێم، هاوڵاتیەکان پێکهاتبوون لە سێ ئافرەت و دوازدە منداڵى بە ڕەگەز ئەڵمانى و هەروەها دوو ئافرەت و شەش منداڵى بە ڕەگەز فینلەندى، پڕۆسەى گەڕانەوەکە بە هەماهەنگى و هاوکارى لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى هەرێم لە ڕووى دابینکردنى ئاسایش و هاوکارى لۆجستى و تەکنیکى و پێشکەشکردنى هەموو جۆرە کارئاسانیەک پێشکەش کرا بە مەبەستى سەرخستنى پڕۆسەى گەڕانەوەکە”.

حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، “پڕۆسەى گەڕانەوەکە بە بەشدارى تیمێکى دێپلۆماتی ئەڵمانیا و فینلەندا و بە هەماهەنگى لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان و دواى چەندین دیدارى پێشوەختە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى هەرێم ئەنجام دراوە، ئەمەش لە میانەى بڕوا بوونى حکومەتى هەرێم بۆ پتەوکردنى پەیوەندیە دوولایەنیەکان لەگەڵ ووڵاتانى هاوپەیمان و هاوکارىکردنى گەڕانەوەى ژن و منداڵانى قوربانى دەستى داعش بۆ وڵاتى خۆیان”.

ئەمە یەکەم جار نیە کە پڕۆسەی گەڕانەوەى ژن و منداڵانى داعش کە لە کەمپى ئەلهۆلى ڕۆژئاوا دەژین، ئەنجام بدرێت، بەڵکو پڕۆسەى لەم شێوەیە چەند جارى دیکەش ئەنجامدراوە تایبەت بە گەڕانەوەى چەندین ژن و منداڵى دیکەى داعش کە خەڵکى وڵاتانى ڕۆژئاوا بوون و لە ڕێگەى خاکى هەرێمى کوردستان گەڕێندراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: موچەی فەرمانبەران کراوەتە بابەتێکی سیاسی

بابەتی دواتر

مالكی: كەمكردنەوەی بەهای دینار لێكەوتەی كارەساتباری ترسناكی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر بنەمای زانیاریی پێشوەختە (دوو)بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر…
Total
0
Share