وێنەیەك ڕۆژنامەیەك دادەخات.. دەستی خامنەیی لەسەر ژمارەكانی هەژاری لە ئێران

وێنەی ڕۆژنامەكە

دەسەڵاتدارانی ئێران ڕۆژنامەی (كلید)ی ڕۆژانەیان داخست پاش بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی دەستی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلاميی ئێران لەچێوەی ڕاپۆرتێكدا لەژێر ناونیشانی “ملیۆنان خێزانی ئێرانی لەژێر هێڵی هەژارییەوەن”.

عەلائەدین زهورییان، سكرتێری دەستەی چاودێریی ڕۆژنامەكان ڕایگەیاند، ئیمتیازی ڕۆژنامەكە ڕەتكراوەتەوە، بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی ئاشكرابكات.

هەروەك ئەمڕۆ ئاشكراكرا كە ئەندامانی دەستەی چاودێری دەنگیانداوە لەسەر ڕەتكردنەوەی مۆڵەتی ڕۆژنامەكە، بەپێی یاسای ڕۆژنامەگەری لە وڵاتەكەدا.

پێشتر ئاژانسی “یانەی پەیامنێرانی گەنج” سەر بە دەستە و تەلەڤیزیۆنی ئێران دوێنێ ڕایگەیاند، سكاڵایەك دژ بە (كلید) بەرزكراوەتەوە پاش بڵاوكردنەوەی وێنەیەك دەربارەی هێڵی هەژاری لە وڵات لە پەڕەی یەكەمیدا، لە تەنیشتیشی دەست و قەڵەمەكەی خامنەیی هەیە.

هەروەك لەسەر زاری ئیمان شەمسایی، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی ڕۆژنامە و ئاژانسەكانی هەواڵی ناوخۆیی ئێران وتی، بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بە بەردەوامیی چاودێری چالاكییەكانی گروپەكانی هەواڵ دەكات، لەكاتی پێویستدا هۆشداری دەدات، بەڵام ئەگەر پرسەكە پەیوەندی بە دەرەوەی تایبەتمەندییەكانییەوە هەبێت ئاراستەی دەستەی چاودێریی ڕۆژنامەوانی دەكات.

دەستەكانی چاودێری لە ئێران هەوڵدەدەن ڕێگری لە ئاراستەكردنی هەر ڕەخنەیەك لە ڕۆڵ و كاریگەریی ڕابەری باڵا لە بڵاوبوونەوەی هەژاری و خراپبوونی ئابوری لە وڵاتدا بكەن، پاش ناڕەزایەتییەكانی ساڵانی دوایی بەهۆی گرانی و بێكاری و زیادبوونی ژمارەی هەژاران.

ئەمەش لەكاتێكدایە مورتەزا بەختیاری، سەرۆكی لیژنەی بەهاناوەچوون لە ئێران لە ئابی ڕابردوو ڕایگەیاند، 33%ی دانیشتووانی وڵات لەژێر هێڵی هەژارییەوەن.

بابەتی پێشتر

سەرچاوە هەواڵگرییەكان زانیاریی نوێ لەبارەی هەوڵی تیرۆركردنی كازمی ئاشكرادەكەن

بابەتی دواتر

لاوتارۆ دوای نوێکردنەوەی بۆندەکەی ونبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share