سەرچنار رووناكتر و ئاوەدانتر دەكرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “سەرچنار رووناكتر و ئاوەدانتر دەكرێتەوە و ئەمشەو تۆڕی رووناكیی شەقامی سەرەكی سەرچنار پشكنینی بۆ كراو هەموو ئەو كێشانەی هەیبوو چارەسەركران چاكسازی تێداكرا”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە سەرپەرشتیی ئەندازیار دیار عەبدولستار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی رۆژئاوای سلێمانی ئەمشەو تیمەكانی هۆبەی رووناكی و چەند تیمێكی هۆبەكانی چاكسازی سەر تۆڕی رووناكی شەقامی سەرەكی سەرچنار پشكنینی بۆ كراو هەموو ئەو كێشانەی هەیبوو چارەسەركراو چاكسازی تێدا كرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئێستا تۆڕی رووناكیی شەقامەكە خراوەتەوەكار و شەقامەكە بە تەواوی رووناككرایەوە”.

بابەتی پێشتر

تیمی وەزاریی یەكێتی بەشداریی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن

بابەتی دواتر

ماتۆڕسكیلێك لەسەر پردێك كەوتە خوارەوە بەو هۆیەوە سێ كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share