لە تیروپشکی “جامی شا” گزی بۆ بەرشلۆنە کراوە؟

بەشێک لە هاندەرانی یانەی ڕیاڵ سۆسیداد و تۆپی پێی ئیسپانیا بانگەشەی ئەوە دەکەن، لە تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا گزی بۆ یانەی بەرشلۆنە کراوە.

ئەکاونتێکی ئیسپانی بە ناوی “لارا” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، تۆمارێکی ڤیدیۆیی کاتی بەڕێوەچوونی تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی “کۆپا دێل رێ”ی بڵاوکردووەتەوە.

لە تۆمارەکەدا وا دەردەکەوێت ئەو کەسەی تیروپشکەکە ئەنجامدەدات، بەردەوام تۆپی بەرشلۆنە لەنێو دەستیدایە و هەر ئەو تۆپەش ڕادەکێشێت، پاشان تۆپی ڕکابەرەکان دیاریدەکات.

لە وەڵامی ئەم تۆمەتانەدا بەشێکی دیکە لە هاندەران پرسیاریان کردووە، ئەگەر بەرشلۆنە گزی بۆکراوە، بۆچی سەرەڕای بوونی ئۆساسونا و چەند یانەیەکی لاوازتر، ڕکابەرەکەی یانەی ڕیاڵ سۆسیدادە، کە یەکێکە لە بەهێزترینەکانی ئیسپانیا؟

ئەوەش دەریدەخات کە بانگەشەی هاندەرانی سۆسیداد دروست نییە و گزی لە تیروپشکەکەدا نەکراوە.

بابەتی پێشتر

چێڵسی نوێ ڕیکۆردی شکاند

بابەتی دواتر

زەبەلاحەکانی ئەوروپا، یوڤانتۆس تاڵان دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share