بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە زیاتر لە 400 سەر مەڕی دزیبوو.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای تۆماركردنی سكاڵایەكی یاسایی لەلایەن هاوڵاتییەكەوە كە 448 سەر مەڕی دابوو بە كەسێك كە بۆی بەخێوبكات، بەڵام كەسەكە مەڕەكانی لەشوێنێكدا شاردبووەوە و بە نیاز بوو بیانفرۆشت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كرا، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و توانرا مەڕەكان بدۆزرێنەوە و دەستیانبەسەردا بگیرێت و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی ھێزەكانی پۆلیس بەردەوامبوو بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبار كە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو و دواتر بە بڕیاڕی دادوەر تۆمەتبار دۆزرایەوە لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوورەوە دەستگیركرا.
پۆلیسی سلێمانی ئاشكراشیكردووە، تۆمەتبار لەدایكبووی ساڵی 1995ە و بە بڕیاڕی دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.