هەڵەبجە.. دوو تەرم لە مالێکدا دۆزرانەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 18ی کانونی یەکەم، پۆلیسی هەڵەبجە ئاگادار کراونەتەوە لە بوونی دوو تەرم لە ماڵێکدا لە گەڕەگی شارەوانی شاری هەڵەبجە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کە تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەڵەبجە و پۆلیسی ئەو شارەوە دەستی کەوتووە، ڕوداوەکە کوشتن بووە و ئەو دوو کەسەی کە کوژراون خزمی یەکترن، واتە کوژراوەکان “خاڵ و خوشکەزای یەکترن”.

بەهۆی تازەی ڕوداوەکەوە تا ئێستا پۆلیس وردەکاری ڕوداوەکەی نەخستووەتەڕوو و تەرمەکانیش ڕەوانەی پزیشکی داداوەری کراون تا هۆکار و شێوازی کوشتەنەکان ئاشکرا بکرێن.

چاوەڕێ دەکرێت پۆلیسی هەڵەبجە ئەمڕۆ وردەکاری ئەو ڕووداوە بۆ میدیاکان ئاشکرابکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share