لە بەغدادەوە بەڵێنێك بە هێزەكانی پێشمەرگە دەدرێت

وەزیری بەرگریی عێراق رایدەگەیەنێت، هەماهەنگی زۆرباشمان لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە هەیە و دەشڵێت، “بودجەی وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا دانراوە و پەسەند دەكرێت”.

سابت محەمەد وەزیری بەرگریی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە زۆر باشە و هەماهەنگی تەواومان هەیە و ئۆپەراسیۆن و چالاكی هاوبەش ئەنجامدەدەین.

راشیگەیاند، “بودجەی وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا دانراوە و پەسەنددەكرێت”.

بابەتی پێشتر

نەوت لە خوار 75 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت

بابەتی دواتر

كڵچدار ئۆغڵو هۆشداری بە روسیا دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share