لە شارەزوور باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختەی لە قەزای شارەزوور راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم، “بە پشتبەستن بە زانیاریی وورد هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە رێکەوتی 9 ی ئەم مانگە لەناو قەزای سەیدسادق توانیان سێ تۆمەتبار بە ناوەکانی ( ا ، ت ، م )،( ڕ، ک ، م )،( م ، ڕ ، ح ) دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی پێنج ملیۆن دینار ی ساختە لە جۆری 25 هەزاری و 50 هەزار دیناریدا”.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “تۆمەتباران لە کاتی ساغکردنەوەی ئەو بڕە پارەیەدا دەستگیرکراون، لە لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و هەرسێ تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە”.

 

بابەتی پێشتر

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان: هەر رۆژنامەنووسێک بووەتە ئەندامی رۆژنامەنووسانی عێراق دەبێت لای ئێمە دەستلەکاربکێشێتەوە

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق داواكراوێك لە چەمچەماڵ دەستگیردەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share