راگەیەندراوێكی بەپەلە لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان و ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركران.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ئەنجامی كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون بۆ بەرەنگاربوونەوە و دەستگیركردنی بازرگانان و بەكارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر، لەپێناو ئارامیی كوردستان و ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر كە زیان بە كۆمەڵگا و ئابوریی وڵاتەكەمان دەگەیەنێت، پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش ، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا لە هەردوو شاری سلێمانی و كفری توانیان سێ تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن بە ناوەكانی:

( ش ، ع ، م ) لەدایكبووی ساڵی 1998 دانیشتووی سلێمانی

( أ ، ع ، ع ) لەدایكبووی ساڵی 1994 دانیشتووی سلێمانی

( ح ، ك ، أ ) لەدایكبووی ساڵی 1986 دانیشتووی كفری

تۆمەتباران بەپێی ماددەكانی ( 26 ) و ( 30 ) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵیەكان راگیراون و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

پیرترین پادشای بەریتانیا تاجی لەسەرنا

بابەتی دواتر

زانایان بەڵگەی "یەکەم لەناوچوونی بەکۆمەڵ" ئاشکرا دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاكانى ده‌رمان له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستیی سلێمانى دابینناكه‌ن

كۆمپانیاكانى دابینكردنى ده‌رمان بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستیى سلێمانى، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستى دابینناكه‌ن. كۆمپانیاكانى دابینكردنى…
Total
0
Share