100 دۆلار = 146.100 دینار

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەیەكی نوێی تۆماركرد كە بەرزترینی دوو مانگی رابردووە.

كەمێك لەمەوبەر لەگەڵ دەستپێكردنی مامەڵە داراییەكاندا لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان، بەهای 100 دۆلار 146 هەزار دیناری تێپەڕاند، بەوەش بەراورد بە دوێنێ، 600 دینار سەرباری بەهاكەی بووە.

مانگێك پێش ئێستا بەهای 100 دۆلار بۆ 140 هەزار دینار دابەزی بوو، تەنانەت شیكارییەكان بەو ئاراستەیەدا بوون كە بەهاكەی زیاتریش دادەبەزێت و دەگات بە ئاستی فەرمی كە 132 هەزار دینارە، بەڵام تەنها دوای یەك رۆژ و لە 11ـی مانگی نیسانی رابردوودا، بەهای دۆلار قۆناغی بەرزبوونەوەی دەستپێكرد و بەرزبوونەوەكەی ئەمڕۆش، ترۆپكی ئەو قۆناغەیە كە لە نزیكەی دوو مانگ پێش ئێستاوە تا ئەمڕۆ بەهای دۆلار پێیگەیشتبێت.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێكی بڕینەوەی دار و خەڵووزكردن دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

لە رۆژی ئاهەنگی دەستبەکاربوونی، زیرەکی دەستکرد شا چارلزی کردە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، ئەوەش دوای سەرهەڵدانی کێشەکانی نێوان گرووپی ڤاگنەر و حکومەتی روسیا…
Total
0
Share