وەزارەتی دارایی و ئابووری: 200ملیار دینار گەیشتە هەرێم

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕی 200 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمدا هاتووە، “لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بڕی 200ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق”.

تا ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاشکراینەکردووە بڕە پارەکە بەمەبەستی دابینکردنی مووچە خەرجدەکرێت یاخود بۆ پرۆژەی دیکە.

بابەتی پێشتر

بۆ پەسەندكردنی بودجە ئەنجومەنی نوێنەران وەرزی یاسادانانی درێژكردەوە

بابەتی دواتر

پۆچتینۆ بۆ چێڵسی: داواکارییەکانم جێبەجێبکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەهای دۆلاری ئەمریکی رووی لە دابەزین کرد و 100 دۆلار…
Total
0
Share