لە سلێمانی دەستبەسەر 220 کیلۆگرام زەیتوندا گیرا

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر 220 کیلۆ زەیتونی خراپبوودا گرت و تەلەفیان کرد.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “به‌هۆی ژه‌نگكردنی دیوی ناوه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نه‌كه‌ی تیایدا عه‌مباركراوه‌ هه‌روه‌ها خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن لیژنه‌‌كان له‌ عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر پێنج ته‌نه‌كه‌ زه‌یتونی   16كیلۆگرامیدا گرتووه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ به‌هاوڵاتییانی بفرۆشێت”.

ئاشکراشیکرد، “له‌ قاتعێكی دیكه‌ی عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر 14 سه‌تڵ زه‌یتونی 10 كیلۆگرامی دیكه‌دا گیراوه‌ كه ‌به‌ڕوبه‌هه‌نار ئاماده‌كراوه‌، به‌ڵام كه‌ڕووی كردووه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ به‌هاوڵاتیانی بفرۆشێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “به ‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ردوو جۆری زه‌یتونه‌كه‌ كه‌ بڕه‌كه‌یان 220  كیلۆگرامه‌ له ‌ناوچه‌ی ده‌رەوه‌ی نیشته‌جێبوون و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ له‌ناوده‌برێن و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌”.

بابەتی پێشتر

بڕیاری ئازادكردنی عەلی مەحمود دەركرا

بابەتی دواتر

لە کاتژمێرێکدا نۆ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆماردەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share